سەردێر

لەبارەی مووچەوە حكومەت بەڵێنێكی دا

خەڵك-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەموو 30 ڕۆژ جارێك مووچە بە ڕێژەی سەداسەد دابەش دەكەین و وەكوو حكوومەت بۆ دابینكردنی بودجە بۆ مووچە درێغی ناكەین.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مێدیای پارتی رایگەیاند”ئەگەر نرخی نەوت دانەبەزێت كێشەی مووچەمان نەماوە، بەڵام داهاتی نانەوتی كەم و زیاد دەكات، بۆ نموونە، لە بەرژەوەندیی خەڵكی كەمدەرامەت باجمان لەسەر ژمارەیەكی زۆری خۆراك هەڵگرتووە”.

راشیگەیاند، نرخی نەوتیش ئێستا باشە، بەڵام ئەویش هەڵبەز و دابەز دەكات، بەگشتی حكوومەت زۆربەی داهاتی خۆی بۆ مووچە تەرخان دەكات.