سەردێر

بایك: لە زاپ سەردەكەوین

خەڵك-

جەمیل بایك هاوسەرۆكی كەجەكە داوایكرد، كەس خۆی لە دەوری ئەردۆغان و باخچەلی كۆنەكاتەوە و هاوكاریی سیاسەتەكانیان نەكات.

جەمیل بایك هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە بۆ كەناڵی ستێرك
رایگەیاند”ئەوەی لەگەڵ ئەو سیاسەتە بڕوات شكست دەهێنێت. جا چ لە ناو كورداندا بێت، یان لە توركیا بێت، ئەوەی لەگەڵ ئەو دەسەڵاتدا بێت و یارمەتیی سیاسەتەكانی بدات تێكدەشكێت. تووشی شكستیكێ زۆر گەورە دەبن”.

جەمیل بایك رایگەیاند، دەوڵەتی تورك بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئاڤاشین و زاپ لە ئیمراڵی “سزای دیسپلینی”ی سەپاندووە “پێویستە هەموو كەسێك لە دژی ئەم دۆخە تێكۆشانێكی بەهێز بكات”.

بایك ئاماژەی بەوەكرد، شەهیدانی زاپ شەهیدی هەمووانن و هەموو كەسێكن “دەبێت هەموو كەسێك خاوەنداری و پشتیوانیان لێ بكات. نابێت ئەو ئەركە بخەنە ئەستۆی پەكەكە و گەریلاكان و گەلی كورد. هەر خۆی گەریلا، پەكەكە و گەلی كورد هەر ئێستا ئەركی خۆیان جێبەجێ دەكەن، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانرێت، كە چارەنووسیان بە پەكەكە و گەلی كوردەوە بەستراوەتەوە. ئەگەر پەكەكە و گەلی كورد زیانیان پێ بگات هەموو كەسێك زیانی پێدەگات. هیچ كەسێك ناتوانێت لە سەر خۆی بێت و خۆی بە پێوە رابگرێت. لەو كاتەدا فاشیزمی ئاكەپە و مەهەپە لە توركیا دەچەسپێت”.