سەردێر

هەپەگە كوژرانی 19 سەربازی توركیای راگەیاند

خەڵك-

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە كوژرانی 19 سەربازی توركیای راگەیاند لە هەرێمەكانی ئاڤاشین و زاپ.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند “هێزەكانمان لەدژی سووپای توركیا چالاكی كاریگەریان ئەنجامداوە، تیمەكانی گەڕۆك و هێزەكانمان لە سەنگەرەكاندا لە ٤٠مین رۆژی بەرخۆدانی مێژووییدا بە ورەیەكی بەرزەوە گورز لە سووپای توركیا دەدەن. سوپای توركیا كە ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، لە بێچارەیی خۆی ٢٣ جار چەكی كیمیایی، ٣١ جار بە فڕۆكە و بە دەیان جاریش بە ئۆبۆس هێرشی كردووەتە سەر هەرێمەكانی بەرخۆدان، بەڵام هیچ ئەنجامێكی بەدەست نەهێناوە”.

راشیگەیاند “لە چالاكییەكانی هێزەكانماندا، ١٩ سەرباز كوژران، ٤ سەربازی دیكە بریندار بوون”.