سەردێر

لە هێرشێكی چەكداریدا لە تێكساس 18 كەس كوژران

خەڵك-

چەكدارێكی تەمەن 18 ساڵ چووەتە سەر خوێندنگەیەكی سەرەتایی لە باشوری ڕۆژئاوای ویلایەتی تەكساس و لەوێ 26 خوێندكار و مامۆستای كوشتووە.

ڕۆناڵدۆ گوتێرز، سیناتۆر لە ئەنجومەنی ویلایەتی تەكساس لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی CNN رایگەیاند سەرچاوەیەك لە پۆلیسی ویلایەتەكەی پێـی وتووە ژمارەی كوژراوەكان گەیشتووەتە 18 خوێندكاری منداڵ.

پێشتر فەرمانڕەوای ویلایەتی تەكساس گرێگ ئابۆت بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند چەكدارەكە ناوی سالڤادۆر ڕامۆس (تەمەن 18 ساڵ) بووە و دواتر بە دەستی پۆلیس كوژراوە. 2 ئەفسەریش برینداربوون، بەڵام برینەكانیان سەخت نین.

بەرپرسان دەڵێن چەكدارەكە بە تەنها ئەو كارەی كردووە.

وتیشی “باوەڕ وایە چەكدارەكە بە دەمانچەیەكەوە چووەتە ناو خوێندنگەی سەرەتایی ڕۆبەوە لە یوڤاڵدی، ڕەنگە چەكێكی گەورەشی پێبووبێت، بەڵام بەپێی نوێترین ڕاپۆرت كە بەدەستم گەیشتووە هێشتا ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.”