خەڵک-
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ژمارەیەک فەرمانبەر سزادەدات بەهۆی بایکۆتکردنی دەوام و نەچوونە سەرکارەکانیان لەو رۆژەدا.
بە پیی فەرمانێکی وەزارەی کە رۆژی ١٩-٥-٢٠٢٢ دەرچووە و واژۆی کەمال مستەفا سەعید، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی لەسەرە تێیدا هاتووە، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا بە غیاب دانی ژمارەیەک فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتییەکەیان بۆ ماوەی یەک رۆژ لە رۆژی ١٢-٥-٢٠٢٢، لەبەر نەهاتنە سەرکاریان بە بێ هۆ.
بە گوێرەی زانیارییەکانی خەڵک دەوامنەکردنی ئەو فەمانبەرانە لەو رۆژەدا بەهۆی بایکۆتکردنی دەوامەوە بووە لەبەرئەوەی مووچەیان وەرنەگرتووە.