سەردێر

هاوپەیمانان: پەرتەوازەیی و ناکۆکییەکان کورد لاواز دەکات

خەڵک-

جێگری بەڕێوەبەری راوێژکارانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان رایگەیاند، پەرتەوازەیی و ناکۆکییەکان کورد لاواز دەکات، بە پێچەوانەوە، پێکەوەیی یەکگرتوویی و یەکدەستی کورد و پێشمەرگە بەهێز دەکات.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ ۲٤ی ئایاری ۲۰۲۲، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، لەگەڵ کۆڵۆنێڵ لیۆنۆڤیتچ، جێگری بەڕێوەبەری راوێژکارانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر کۆی پڕۆسەکانی چاکسازی و مەشق و راهێنان و رێکخستنەوەی هێزەکان و پڕۆژە پێشنیارکراوەکان کران.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە وەزیری پێشمەرگە، جەختیکردەوە لەسەر هەماهەنگی زیاتر و کارکردن بەئاراستەی رێکخستنەوەی فراوانتری هێزەکانی پێشمەرگە.

هەروەها کۆڵۆنێڵ لیۆنۆڤیتچ، لەبارەی دروستکردنی هێزێکی یەکگرتووی تۆکمە رایگەیاند: پەرتەوازەیی و ناکۆکییەکان کورد لاواز دەکات، بە پێچەوانەوە، پێکەوەیی یەکگرتوویی و یەکدەستی کورد و پێشمەرگە بەهێز دەکات.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان