خەڵک-
دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عیراق تێچووی حەجی ئەمساڵی دیاریکرد کە بۆ رێگەی ئاسمانی چوار هەزار و ٢٠٠ دۆلار و بۆ رێگەی وشکانی سێ هەزار و ٤٥٠ دۆلارە.
دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت گەشت بکەن لەرێگەی ئاسمانییەوە قیستی یەکەمی گەشتەکەیان داوە، ئەوا تێچووی ماوەی گەشتەکەیان دوو هەزار و ١٢٠ دۆلاری ئەمریکی دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، هەروەها ئەو کەسانەی بە وشکانی گەشتت دەکەن و قیستی یەکەمیان داوە تێچووی ماوەی گەشتەکەیان هەزار و ٣٧٠ دۆلاری ئەمریکی دەبێت.