سەردێر

لەبارەی ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران ڕاگەیەندراوێك بڵاوكرایەوە

خەڵك-
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران، لەبارەی ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و هەنگاوەكە بە پێشلكاریی دادەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن دەزگای لوتكەوە بڵاوكرایەوە”بەداخەوە لە هەلومەرجێكدا كە چەندین قەیرانی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی بەرۆكی ئەم هەرێمەی گرتووە، پرسی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عیراقی جارێكی دیكە قەیران بۆ كۆی پڕۆسەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان زیاد دەكات”.

دەزگای لوتكە ئاماژە بە خستنەگەڕی هەوڵی جددی و بەردەوامی دەزگاكە دەكات”بۆ ڕاگرتنی دیپۆرتی زۆرەملێی پەنابەرانی كورد لە بەریتانیاوە و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم ڕێگا مەدەنییەكان دەگرینە بەر و لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان، دەست لەناو دەست فشار دروست دەكەین لەسەر نوێنەرایەتیی وڵاتی بەریتانیا لە عیراق و ڕێگەنادەین بەو شێوە ڕوونە پێشێلی مافەكانی مرۆڤ بكرێت. هاوكات ڕوودەكەینە حكومەتی عیراق و بە فەرمی داوا دەكەین ڕێگا نەدرێت ئاسمانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دیپۆرتی زۆرەملێ بەكاربهێنرێت”.