سەردێر

كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 دیاریكرا

خەڵك-
هەفتەی ئایندە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان كۆتایی دێت و دواتر دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕاگەیاندووە، لەم هەفتەیە پارەی نەوت دەگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی و لەگەڵ ئەو پارەیەی لەبەردەستە، مووچەی تەواو بۆ مانگی ئایار ئامادەیە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

وتیشی، “لە ڕۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتووتر 5-6-2022 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 دەكرێت، چونكە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگارەكانی هەولێر و سلێمانی و سەرپەرشتیاری ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بڕیاری ئەوە درابوو، كە دابەشكردنی مووچە پێشبخرێت و ڕێكبكرێتەوە”.

لە ڕۆژی دوو شەممە 9ی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان بە وەزارەتی تەندروستی كرا و هەفتەی داهاتووش بە مووچەی خانەنشینانی سەربازی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.