خەڵك-
هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران لە داخستنی چەند شەقامێك ئاگادار دەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، لەئێستادا هەریەك لە شەقامەكانی بەردەم نەخۆشخانەی شۆڕش، بەئاراستەی عەلوە تازەكە، شەقامی تاسڵوجە-سلێمانی سایدی هاتن بەرەو ناوشار دوولاینی بەربەستكراون.
بەڕێوەبەرایەتییەكە داوا لەشۆفێران دەكات رێگە لاوەكییەكان بەكاربهێنن.