خەڵک-
هێزەکانی رووسیا لە هەرێمی دۆنباسی رۆژهەڵاتی ئۆکرایندا کۆدەکرێنەوە و هێرشەکانیان چڕتر دەکەنەوە بەو پێیەی رووسیا هەوڵدەدات لەو هەرێمەدا سێ ناوچەی دیکە کۆنترۆڵبکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵگریی بەریتانیا رایگەیاند “رووسیا هەوڵەکانی لە هەرێمی دۆنباسدا چڕتر دەکاتەوە و بە رادەیەک کە بڕیارە ئەو یەکە سەربازییانەی پێشتر خارکیف و ماریۆپۆلیان گەمارۆدابوو، لە دۆنباس کۆیانبکاتەوە”.
ئاژانسەکە ئاشکراشیکرد “رووسیا مووشەکی جۆری (ئێس 300) و (ئێس 400) لەو هەرێمەدا بەکاردەهێنێت”.