سەردێر

دەوامی زانكۆیەك ڕاگیرا

خەڵك-
دەوامی سەرجەم بەشەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە ڕاگیرا .

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی هەرێمی كوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانی بەتایبەت گرتووەتەوە و بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی خوێندكاران و فەرمانبەران و مامۆستایان بریاڕیان دا بە راگرتنی دەوام.

زانكۆكە دەڵێت، بڕیاری ڕاگرتنی دەوام بەپێی ئەو دەسەڵاتانەیە كە پێیاندراوە و بە پشتبەستن بە ڕێنماییە تەندروستییەكانی وەزارەتی تەندرووستیی هەرێم و ناوەند و زانیارییە كەشناسییەكانە كە ئەمڕۆش خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، هەروەها بڕیارەكە سەرجەم كۆلێژ و پەیمانگەكان و دامەزراوەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە.

سەبارەت بە تاقیكردنەوەكان باس لە ئەوە كراوە، دەسەڵات دەدرێت بە ئەنجومەنی كۆلێژ و پەیمانگەكان بە گونجاندنی خشتەی تاقیكردنەوەكان.