سەردێر

چەند ڕێنماییەك بۆ خۆپاراستن لە كاریگەرییەكانی خۆڵبارین

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری دەدات و چەند ڕێنماییەك بۆ خۆپاراستن لە كاریگەرییەكانی خۆڵبارین بڵاودەكاتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم بلاویكردووەتەوە، لەكاتی خۆڵبارین ئەم ڕێنماییە تەندروستییانە جێبەجێ بكەن:

1️⃣ دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانتان بەتەواوی دابخەن.
2️⃣ لە ماڵ بمێننەوە، زۆر پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە.
3️⃣ لەكاتی چوونە دەرەوە ماسك بەكاربهێنن.
4️⃣ ئاو و شلەمەنی بخۆنەوە بۆ ئەوەی قوڕگتان وشك نەبێت.
5️⃣ خواردنی میوە و سەوزە بە بەردەوامی.
6️⃣ تا بكرێت منداڵ و كەسانی بەتەمەن و هەڵگری نەخۆشی درێژخایەن، بەتایبەتی (ڕەبۆ، حەساسیە و نەخۆشیەكانی دڵ)، نەچنە دەرەوە و بەركەوتی چڕی تۆز و خۆڵ نەبن و چارەسەریەكانیان بە ڕێكوپێكی بەكاربێنن.
7️⃣ لەكاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە ۱۲۲ بكەن.
8️⃣ لەكاتی سەردانی فریاكەوتنەكان، قەرەباڵغی و دڵەڕاوكێ دروست مەكەن و هێمنی بپارێزن.
9️⃣ پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات، خۆڵبارین كاتییە و تەواو دەبێت، ئەگەر پابەندی ڕێنماییەكان بن، كاریگەری نابێت.