سەردێر

ئیدارەی گەرمیان لە بارەی دەوامی سبەینێ بڕیاریدا و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییش سبەینێی کردە پشوو

خەڵک-

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سبەینێی کردە پشوو، ئیدارەی گەرمیانیش بڕیاریدا دەوام ئاسایی بێت لەسەرجەم دامودەزگاکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان.

لە راگەیەندراویکدا ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە سبەینێ سێشەممەلەسەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکان و دامەزراوەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان پشووی فەرمی دەبێت.

هەروەها ئیدارەی گەرمیانیش رایگەیاند، بەپێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا شەپۆلەکانی خۆڵبارین تا سبەینێ روو لە کەمبونەوە دەکات، بۆیە سبەینێ سێشەممە (٢٠٢٢/٥/٢٤) لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێت





هەلبژاردە

گرنگترینەکان