خەڵک-
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی پارێزگاكه‌ی گرتووه‌ته‌وه، سبه‌ینێ سێشه‌ممه له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پشوی فه‌رمی ده‌بێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووەتەوە، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌گشتی و پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه‌ی گرتووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ڕه‌وشی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی و بۆ پاراستنی گیانی فه‌رمانبه‌ران، سبەینێ پشووی فەرمییە.
لە راگەیندراوەکەدا هاتووە کە له‌ژێر ڕۆشنایی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و ناوه‌ند و زانیارییه كه‌شناسییه‌كان كه سبه‌ینێش خۆڵبارین به‌رده‌وامه، به بڕیاری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه سبه‌ینێ سێشه‌ممه له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پشووی فه‌رمییه”.
پێشتریش وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، چاودێری دۆخەکە دەکەین و هەرکات پێویست بێت پێشنیاری راگەیاندنی پشوو دەکەن بۆ کەرتی تایبەت و شوێنە گشتییەکانیش.