خەڵک-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمهتبارێكیان دهستگیركرد کە حەوت فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە پێنج لەو فەرمانانە لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیارییان هەبووە لەسەر تۆمەتبارێک کە حەوت فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەتۆمەتی جیاجیا، دوای لێکۆڵینەوە توانرا شوێنی تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت کە یەکێک لە تۆمەتەکانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بووەو هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی کردووە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە”.
پۆلیس دەشڵێت:” ئێستا تۆمهتبار (ئ ، ع ، ع) ، بهبڕیاری دادوهر ڕاگیراوهو لێكۆڵینهوه لهگهڵیدا بهردهوامە”.