خهڵك
یانهى ئهیسى میلان نازناوی خولی ئیتاڵیایان دهستهبهركرد دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاریگای ماپێی لە قۆناغی 38 و کۆتا پاڵەوانێتییەکەدا بە ئەنجامی 3-0 لە ساسۆلۆیان بردهوه .
لە خولەکەکانی ١٧ و ٣٢دا ئۆلیڤیە جیرۆ گۆڵی یەکەم و دووەمی تۆمارکرد و لە خولەکەکانی ٣٦دا فرانک کێسێ گۆڵی سێیهم و بردنهوهى نازناوهكهى تۆمارکرد.
بهوهش پیۆلى راهێنهرى نازناوی خولى ئیتاڵیى بۆ رۆسۆنێری گەڕاندەوە، کە لە وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١ەوە لە خەزێنەی یانەکە ئامادە نەبووە.
بەم سەرکەوتنە میلان بە کۆکردنەوەی ٨٦ خاڵ لە پلەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدا کۆتایی پێهێنا و دوو خاڵ پێش ئینتەرەوە بوو کە پلەی دووەمی بەدەستهێنا.