خەڵك
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی داوای پاكڕاگرتنی ژینگە لە دووكانداران دەكات و دەڵێت پێویستە دوكانداران بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆ بگرن و خۆڵ و خاشاك لە بەردەم دووكانەكانیان بەجێ نەهێڵن.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت، جێھێشتنی خۆڵ و خاشاك لە شوێنی كار، كاریگەری نەرێنی لەسەر جوانیی شارو ھۆشیاریی كۆمەڵگەكەمان جێدەھێڵێت.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، بەرپرسیاری كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لەسەرشانی شارەوانی و ئەو ئەو كۆمپانیایانەیە كە گرێبەستیان ئەنجامداوە لە ڕابردوودا، بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نییە لەكاتی بوونی كێشەیەكدا و لەكاتی ئەنجام نەدانی ئەو كارە لە لایەن كۆمپانیاكانەوە، فرۆشیارە بەڕێزەكانیش بەرپرسیارێتی نەگرنە ئەستۆ.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژە بە ئەوە دەكات، ئەگەر ھەركەس لای خۆیەوە بە ئەركی سەرشانی ھەستێت خۆڵ و خاشاكی بكاتە سەتڵی خۆڵ یان نزیكترین حاویە، ھەرگیز یان زۆر بە كەمیی ئەم دیاردانە دەبینین.