سەردێر

بڕیارێک لەبارەی دابەشکردنی بەشە ئاردی ماڵان درا

خەڵک-

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی رایگەیاند، گەنم لەسایلۆکانی هەولێر وەرگیرا بۆ دروستکردنی ئارد و لە دوو رۆژی داهاتوودا ئاردەکە دابەش دەکرێت بەسەر بریکارەکاندا.

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/٥/٢١ بەشێکی تر لە گەنمی نان لەسایلۆی ھەولێر نێردان بۆ ئاشەکانی ھەولێر تا بکرێت بە بەشە ئاردی مانگانەی ھاووڵاتییان و لە دوو ڕۆژی داهاتوش ئاردەکە دابەش دەکرێت بەسەر بریکارەکاندا.