خەڵك-
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت، كوشتنی زەكی چەلەبی كەیسێكی جدییە بەلامانەوە بەمزوانە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بڵاودەكرێتەوە.
ئەمین بابەشێخ ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دوای كۆبونەوەی لەگەڵ وەفدێكی هەدەپە رایگەیاند، كوشتنی زەكی چەلەبیی كەیسێكی جدییە بەلامانەوە، بەمزوانە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بڵاودەكرێتەوەو ئەوكەسانەشی خەڵك دەكوژن لەهەر كوێیەك بن دەستگیردەكرێن”.
ئاماژەی بە ئەوەشكرد، كوشتنی چەلەبی حاڵەتێكە كە پەیوەندیی بەحكومەتەوە هەیە زیاتر، حكومەتی پارێزگای سلێمانیو حكومەتی هەرێمیش ئەم كەیسەیان زۆر بەجدی وەرگرتووەو لەلێكۆڵینەوەدان.
وتیشی، بەمنزیكانە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاودەكرێتەوە.
كاتژمێر 11ی شەوی 17ی ئەم مانگە لەگەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی هێرشكرایە سەر زەكی چەلەبی كە خاوەنی كافتریایە و خەڵكی باكوری كوردستانە، بە سێ فیشەك بریندار كرا و دوای مانەوەی لەنەخۆشخانەو ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەریی، دواجار بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.