سەردێر

هەپەگە كوژرانی 13 سەربازی توركیای ڕاگەیاند

خەڵك-

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، لە چەند چالاكییەكدا لە ناوچەی سەرحەدی باكووری كوردستان 13 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و دوو سەربازی دیكەش بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، هێزەكانیان لە وەرزی زستاندا چالاكیی بەهێزیان دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە، دەوڵەتی توركیاش نەیویست چالاكیی گەریلاكانی بكەوێتە بەر دیدە، بۆیە بێدەنگیی لێكردووە.

باس لە ئەوەشكراوە، گەریلا زنجیرەیەك چالاكییان دژی سوپای توركیا لە سەرحەد ئەنجامداوە و لە سەرجەمیاندا 13 سەرباز كوژران و دووانیش برینداربوون.