سەردێر

توركیا مەخموور بۆردومان دەكات

خەڵك-
ئەمڕۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی بۆردوومانی كەمپی مەخمووری كرد، لە ئەنجامدا پێنج كەس بریندار بوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی لەناو كەمپی ڕۆستەم جودی لە مەخمور كردە ئامانج.

بەپێی زانیاریەكان لەو بۆردوومانەدا ٥ كەس برینداربون كە برینی دووانیان سەختە.

ئەمە لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە سنووری گوندی “تووتەقەڵ” لە ناحیەی ئاغجەلەری چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێكیان پێكا، بەهۆیەوە پێنج كەس بوونە قوربانی.

May be an image of 3 people, people standing and outdoors

May be an image of 4 people and outdoors