سەردێر

روونکردنەوەیەک لە پۆلیسی سلێمانیەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو کچەی سەگ پەلاماری دا

خەڵک-

پۆلیسی سلێمانی لە بارەی گیانلەدەستدانی لیا عەلی تەمەن 10 ساڵ روونکردنەوەیکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای رووداوەكەوە لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكردووەو سەرجەم كامێراكانی چاودێریی وەرگیراون و سەیر كراونەتەوە.

لە روونکردنەوەکەی پۆلیسدا هاتووە، وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە بارەی گیانلەدەستدانی لیا عەلی كە چەند رۆژێك لەمەوبەر گیانیلەدەستدا، لێرەوە بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین كە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە سەرەتای رووداوەكەوە لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكردووەو سەرجەم كامێراكانی چاودێریی وەرگیراون و سەیر كراونەتەوە، بە بڕیاری دادوەر خاوەن ماڵی رووداوەكە، بانگهێشتی دادگا كراوە و لێكۆڵینەوەی لە گەڵدا كراوە و بە سپاردە ئازاد كراوە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت:” ئێستا بە بڕیاری دادوەرو بەئامادەبوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان و پزیشكانی دادوەری تەرمی كۆچكردوو لەناو گۆڕەكەی دەرهێنراوەتەوە و لە پزیشكی دادوەری سلێمانییە، توێكاریی بۆ لاشەكەی دەكرێت و لێكۆڵینەوەش لەرووداوەكە بەردەوام دەبێت.