خەڵک-
بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی لەسەر ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە و دەڵێت:” پێشبینی دەکرێت لە دوای نیوەشەوە کاریگەری خۆڵه‌كه تا ڕاده‌يه‌كى باش به‌ره به‌ره كه‌مبێته‌وه.
لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، کە ئێستا له سنورى سلێمانى و هه‌ولێر كه‌ركوك و گه‌رميان تۆز و خۆڵ هه‌يه به ڕێژه‌ى جياجيا مه‌ودای بينينى ئاسۆیی(Horizontal Visibility) به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه‌يه:
هه‌ولێر 8 كلم
شه‌مامك 6 كلم
سلێمانى 3 كلم
چه‌مچه‌مال 5 كلم
كه‌ركوك 6 كلم
دووز 0.2 كلم
به‌ڵام دهۆك و زاخۆ كه‌ش سافه و خۆڵ بارين نيیه .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە به گوێره‌ى نه‌خشه‌كانى كهشوهەوای ئێستا پێشبينى ده‌كرێ له دوای نیوەشەوەوە كاريگه‌رى تۆز و خۆڵه‌كه تا ڕاده‌يه‌كى باش به‌ره به‌ره كه‌مبێته‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە بۆ سبەینێ شه‌ممه‌ش كه‌ش ساف ده‌بێت و پێشبينى تۆز و خۆڵ ناكرێت، بەڵام ئه ماناى ئه‌وه نيیه كه خۆڵ بارين به يه‌كجارى كۆتايى هاتبێت!