سەردێر

لە بادینان 10 سەربازی دیكەی سووپای توركیا كوژران

خەڵك-
هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە كوژرانی 10 سەربازی دیكەی سووپای توركیای راگەیاند لە شەڕەكانی دەڤەری بادینان.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە رایگەیاند، كە لە گۆڕەپانەكانی بەرخودانی زاپ و ئاڤاشیندا سەرباری ئەوەی سوپای توركیا هەموو توانای تەكنەلۆژیایی خۆیشی بەكاردەهێنێت، بەڵام نەیتوانیوە ئەنجام بەدەست بهێنێت.

هەپەگە رایگەیاند، لە چالاكیەكاندا ١٠ سەربازی توركیا كوژراون.

هاوكات هەر ئەمڕۆ هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە راگەیەندراوێكدا كوژرانی 15 سەربازی راگەیاندبوو، ئاشكرایكرد، شەڕ لە هەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین بە قوورسی بەڕێوەدەچێت، سووپای توركیا چەكی كیمیایی بەكاردەهێنێت، لەبەرامبەردا گەریلا شەڕ دەكات و چالاكی ئەنجام دەدات.

لە 17ی نیسانی 2022وەوە سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر ناوچەكانی بن دەستی پەكەكە لە باشووری كوردستان لە سنووری پارێزگەی دهۆك دەستپێكردووە.