سەردێر

بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەشتوگوزاری سۆران و زاخۆ دەكرێنەوە

خەڵك-

بۆ پەرەپێدانی زیاتری سێكتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری زاخۆ.

دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاند، بە گوێرەی فەرمانێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاریدا بە هێنانەكایەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری زاخۆ.

راشیگەیاند، ئەم بڕیارەش كاریگەری زۆری لەسەر پەرەپێدان و بووژانەوەی سێكتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارەی سۆران و زاخۆ دەبێت و هەنگاوێكی تری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ بایەخدان بە سێكتەری گەشتوگوزار.