سەردێر

شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە رۆژی یەك شەممەوە شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ئاشكرایكردووە، شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

ئاشكراشیكرد، ئەم شەپۆلەی خۆڵبارین ئێوارەی رۆژی یەك شەممە دەستپێدەكات.

راشیگەیاند ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی رۆژی سێشەممە بەردەوامی دەبێت.