سەردێر

پارتی: گفتووگۆكان لەگەڵ یەكێتی دەستپێدەكەنەوە

چنار سەعد: هەوڵێكی جددی لەئارادایە

خەڵك-

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس لەو هەوڵانە دەكات كە خراونەتەگەڕ بۆ دەستكردنەوە بە گفتووگۆ لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

چنار سەعد، ئەندامی سەركردایەتی پارتی لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی نزیك لە حزبەكەی ڕایگەیاندووە”هەوڵێكی جددی هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی نێوان پارتی و یەكێتی”.

بە وتەی چنار سەعد”گفتوگۆكان تایبەت دەبن بەو پرسانەی بوونەتە هۆكاری دووركەوتنەوەی هەردوولایەنەكە لە یەكدی”.

چنار سەعد پێیوایە”هەر جۆرە بەرەوپێشچوونێك لە پەیوەندییەكانی پارتی و یەكێتی كاریگەری ئەرێنی لەسەر دەروون و ژیانی هاووڵاتیان و رەوشی بازار دەبێت و خەڵك زۆرتر هەست بە سەقامگیری دەكات”.

ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی گەشبینی خۆی دەربڕیوە بە ئەنجامی ئەو هەوڵانە و دەلًَێت”مەرج نییە هەموو ئەوەی دەگوزەرێت لە میدیادا لە بارەی هەوڵەكانەوە بڵاوبێتەوە”.