سەردێر

هۆشداریی دەدرێت لە داڕمانی سیستمی سیاسی لە عیراق

خەڵك-
سەكردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی هۆشداریی دەدات لە مەترسی بەردەوامبوونی چەقبەستنی سیاسی لە عیراق بۆ قۆناغەكانی داهاتوو و پێیوایە، دەبێتە مایەی داڕمانی سیستمی سیاسی لە وڵات.


ئەمڕۆ هەینی محەمەد سەیهود، پەرلەمانتار و سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”مەترسییەكی زۆر گەورە لەسەر قۆناغی داهاتوو هەیە، گەر چەقبەستنی سیاسی لە عیراق بەردەوام بێت، چونكە ڕەنگە ببێتە مایەی داڕمانی سیستمی سیاسی لە عیراق، بۆیە پێویستە هەموان بەئاگابن لەوە كە تێیدا هیچ لایەنێك سودمەند نابێت و هەموان زیانیان پێدەگات”.

ئەو سەركردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی، جەختی لەسەر پێویستی كۆبوونەوەی هەموو هێزە سیاسییەكان كردەوە لەسەر مێزی دیالۆگ و دانوستان، لەپێناو كۆتایی هێنان بە چەقبەستنی سیاسی لە عیراق، و دووركەوتنەوە لە سیاسەتی پەراوێزخستن و دوورخستنەوەی ئەوی دی، كە بە وتەی ئەو”هیچ سودێك بە پرۆسەی سیاسی ناگەیەنێت”.