سەردێر

هەپەگە؛ 15 سەربازی سوپای توركیا كوژران

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، لە هەرێمی زاپ و ئاڤاشین لە دژی هێرشی سوپای توركیا بەرخۆدانی مێژوویی هێزەكانیان بەردەوامە و بۆ یادكردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایاریش چالاكی ئەنجامدرا و لەو چالاكییەدا 15 سەربازی سوپای توركیا كوژران .

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لەنێو دۆخێكی سەختدا بە رۆحی فیدایی بەرخۆدان و شەڕ دەكەن و گورز لە سوپای توركیا دەوەشێنن، سوپاش لە بەرانبەر هێزەكانیان بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بە بەردەوامی تاوان ئەنجام دەدات.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
“لە هەرێمی زاپ و ئاڤاشین لەدژی هێرشی داگیركەری سوپای تورك، بەرخۆدانی مێژوویی هێزەكانمان بەردەوامە. هێزەكانمان لەنێو دۆخێكی سەختدا بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی بەرخۆدان و شەڕ دەكەن و گورز لە داگیركەران دەوەشێنن. سوپای داگیركەری تورك لە بەرانبەر هێزەكانمان بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بە بەردەوامی تاوان ئەنجام دەدات. لەگەڵ ئەوەی داگیركەران ٣٩ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی بەرخۆددان، بەڵام هیزەكانمان زۆر چالاكیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاكیەكاندا ١٥ داگیركەر سزادران و دایركەرێكیش بریندار بوو و چادرێكی سەربازانی داگیركەریش تارومار كرا.

هێزەكانمان لە زاپ و ئاڤاشین، لە كەسایەتی ڕێبەری نەمرمان هەڤاڵ حەقی كارەر بۆ یادكردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار چالاكی ئەنجام دەدەن.

زانیاری فراوان لەبارەی چالاكیەكان بەم شێوەیەیە:

لە هەرێمی ئاڤاشین؛

١٧ی ئایار كاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید دڵگەشی مەرڤانۆس، هێزەكانمان لەداگیركەرانیاندا. لە ئەنجامی جالاكیەكەدا ٢ داگیركەر سزادران و داگیركەرێكیش بریندار بوو.

١٨ی ئایار كاتژمێر لەنێوان ١٦:٤٥ و ١٧:٠٠ لەدژی داگیركەران كە ویستیان بە چەكی كیمیایی هێرش بكەنە سەر وەرخەڵێ، بە چەكی قورس و سابۆتاژ چالاكی ئەنجامدرا. لەئەنجامدا داگیركەران كشانەوە.

١٨ی ئایار كاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ١٨:٠٠دا سوپای داگیركەری تورك ٢٢ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی هێرشی كردە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ.

لە هەرێمی زاپ:

١٨ی ئایار كاتژمێر لەنێوان ١٢:٣٠ هێزە داگیركەرەكان ویستیان بە چەكی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشكەوتی برینداران جێگیر ببن، هێزەكانمان بە سویقاست لەداگیركەرانیاندا و لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزادرا. كاتژمێر لە ١٣:٤٠ هێزەكانمان ئەم جارە لە نزیكەوە لە داگیركەرانیاندا. لە ئەنجامدا ٤ داگیركەر سزادران، هەمان رۆژ كاتژمێر ١٤:٣٠ لەداگیركەراندرا كە ویستیان پێشڕەوی بكەن. هێزەكانمان بە بۆمبی دەستی و چەكی سووك جارێكی دیكە چالاكیان كرد. لە ئەنجامدا ٢ داگیركەر سزادران. تەرمی ٢ داگیركەرەكە لەژێر چاودێری ئێمەدا مایەوە، ئیوارەش سوپای داگیركەری تورك تەرمەكانی گواستەوە.

١٩ی ئایار كاتژمێر ٠٥:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشكەوتی برینداران، داگیركەران ویستیان بە تەقەمەنی هێرش بكەنە سەر سەنگەرەكانی شەڕ. هێزەكانمان بە چەكی سوود لە داگیركەرانیاندا. لە ئەنجامدا تەقەمەنی داگیركەران لەناو دەستیان تەقیەوە و ٢ داگیركەر بەسزای خۆیان گەیشتن.

١٨ی ئایار كاتژمێر ١١:١٠ چادرێكی داگیركەران لە دەوری سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی شەهید بەرخۆدانی گردی شەهید شاهین، لەلایەن هێزەكانمانەوە كرایە ئامانج. ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی دوژمن نەزانرا.

١٨ی ئایار كاتژمێر ١٢:٣٠ لەدژی داگیركەران لە دەورەبەری سەنگەرەكانی شەڕی كەڤرێكونی سەر بە ئەشكەوتی برینداران، هێزەكانمان لە نزیكەوە لەدژی داگیركەران چالاكیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی جالاكیەكەدا ٤ داگیركەر سزادران. داگیركەران بە دوو هەلیكۆپتەر ویستیان هێرش بكەن. بە دەستوەردانی هێزەكانمانەوە بە ناچاری كشانەوە.

لە ١٨ی ئایاردا بە شەو هەلیكۆپتەرەكان ویستیان گۆڕەپانی قەلای چەمچۆ بۆردومان بكەن، هێزەكانمان لە هەلیكۆپتەرەكانیاندا. بەو هۆیەوە كشانەوە.

لە ١٨ و ١٩ی ئایاردا سوپای داگیركەری تورك ١٧ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی هێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی شەڕ لە گۆڕەپانی شەهید بەرخۆدان و گۆڕەپانی گردی جەهەنەم.

هێرشی فڕۆكە، هەلیكۆپتەر و ئۆبۆس

سوپای داگیركەری تورك بە فڕۆكە، هەلیكۆپتەر و ئۆبۆس هێرش دەكاتە سەر هەرێمەكانی پاراستنی میدیا.

زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەكان بەم شێوەیەیە:

لە ١٨ی ئایاردا گۆڕەپانەكانی گردی ئامێدی، گردی جوودی، گردی ئێف ئێم، كاركەر، گردی ئۆرتێ، چیارەش، كورەژارۆ، ساجا، چەمچۆ، سیدا و گردی روبار بە ئۆبۆس لەلایەن بارەگاكانی سەر سنورەوە تۆپبارانكران، هەروەها ٢٩ جاریش فڕۆكە و هەلیكۆپتەرەكان بۆردومانی ناوچەكەیان كرد.

١٨ی ئایار گردی هەكاری سەر بە هەرێمی مەتینا ٢ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومانكران.

١٨ی ئایار گردی شەكیفی خواكوركیش ٢ جار بە فڕۆكە بۆردومانكرا.”