سەردێر

مەسرور بارزانی 5 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بۆ 100 تووشبووی تالاسیمیا تەرخانكرد

خەڵك-

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 5 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بۆ 100 تووشبووی تالاسیمیا لە ھەرێمی كوردستان تەرخانكرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕی 5 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، بەمەبەستی چاندنی مۆخی ئێسك بۆ 100 تووشبووی تالاسیمیا لە دەرەوەی ھەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بە گوێرەی بڕیارەكە، بۆ ھەر نەخۆشێك، بڕی 55 هەزار دۆلار خەمڵێنراوە بۆ ئەوەی چارەسەر بكرێت.