سەردێر

بەشێكی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ئامادەی كۆبوونەوەكان نابن

خەڵك-

ئەمڕۆ ئەنیستیوتی پەی ئامارێكی لەبارەی كاروچالاكییەكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی ئامارەكە، (91) ئەندام پەرلەمان ئیمەیلیان نییە، كە ڕێژەكەی دەگاتە (%81.98)، لە بەرامبەردا (20) ئەندام ئیمەیلیان لەسەر ماڵپەڕەكە تۆماركراوە، كە ڕێژكەی گەیشتۆتە (%18.01).

هەر بەپێی ئەم ئامارە، بەڕێژەی (%37.96) كە بەرزترین ڕێژەیە (41) ئەندام پەرلەمان لەماوەی دیاریكراودا ئامادەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان بوون‌و دوا بەدوای ئەو (30) پەرلەمانتار دێن كە بەڕێژەی (%27.77) ئامادەی سەرجەم كۆبونەوەكان نەبوونە.