خەڵك-
لە سنووری شاری ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستان هێرشكرایەسەر بنكەیەكی سەربازی ئێران.
بەپێی سەرچاوە هەرێمییەكان، شەوی رابردوو هێرشێكی چەكداری لەلایەن گرووپێكی نەناسراوەوە كراوەتەسەر بنكەیەكی سەربازی ئێران لە شارۆچكەی مەڵكشای سەر بە پارێزگای ئیلام.
بەپێی ئەو سەرچاوانە شەڕ و پێكدادان لەنێو گرووپە چەكدارە هێرشبەرەكە و هێزە سەربازییەكانی ئێران روویداوە.
زانیاری لەبارەی ژمارەی كوژراو و بریندار یاخود زیانە مرۆیی و ماڵییەكانەوە بڵاونەكراوەتەوە.