سەردێر

شەڕی ماریۆپۆل لە کۆتاییەکەی نزیک دەبێتەوە

خەڵک-

ئەو شەڕەی هەر لە دەستپێکی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراین شاری ماریۆپۆلی ئۆکراینی گرتەوە، لە کۆتاییەکەی نزیک دەبێتەوە بەو پێیەی رووسیا دەڵێت “نزیکەی هەزار و 730 سەربازی ئۆکراینی کە لە نێو کارگەیەکی شارەکەدا گیریان خواردبوو، خۆیان بە دەستەوە داوە”.

ئەمرۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند “هەزار و 730 سەربازی ئۆکراینی خۆیان بەدەستەوەدا کە لە رۆژی دووشەممەی رابردووەوە لەنێو کارگەی ئازۆڤستاڵدا گیریان خواردبوو”.

هەروەک، ئاژانسی هەواڵگریی رووسیایی رایگەیاند “771 سەربازی ئۆکراینی خۆیان بەدەستەوەدا لە 24 کاتژمێری رابردوودا و لە پاشاندا ژمارەیان زیادیکرد تا هەموویانی گرتەوە کە هەزار و 730 سەرباز دەژکات لە رۆژی دووشەممەوە”.

ئاژانسەکە باسی لەوەشکرد کە 80 سەربازیان بە سەختی بریندارن و ئەو سەربازانەشی کە پێشتر کارگەکەیان بەجێهێشبوو، چارەنووسی نادیار چاوەڕێیان دەکات.