سەردێر

هەڵەبجە.. ڕێگەی گوندی عەبابەیلێ قیرتاو دەكرێت

خەڵك-

لە هەڵەبجە بە گوژمەی 734 هەزار دۆلار ڕێگەی گوندی عەبابەیلێ قیڕتاو دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند لە چوارچێوەی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی 734 هەزار دۆلار، پرۆژەی قیڕتاوكردنی ڕێگەی گوندی عەبابەیلێ لە سنووری شارەوانیی هەڵەبجە دەستیپێكرد و لە نزیكترین كاتدا تەواو دەبێت.

راشیگەیاند، لەسەر بودجەی شارەوانی بە گوژمەی 734 هەزار دۆلار و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، پرۆژەی ڕێگاسازی و قیڕتاوكردنی ڕێگەی گوندی عەبابەیلێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێت كە ژمارەیەكی زۆری دانیشتووانی گوندەكە و سنوورەكە لێی سوودمەند دەبن.