خەڵک-
وەزارەتی کارەبا بههۆی خۆڵبارینهوه نەتوانرا لەم دوو رۆژەدا كارهبای بهردهوام و بۆ ماوهی 48 كاتژمێر بۆ پارێزگای دهۆك دابین بكرێت بهمهبهستی (پشكنینی خواست)، بڕیاره رۆژانی 22 و 23ی ئهم مانگه كارهبای بهردهوامیان پێ بدرێت.
وەزارەتی کارەبا روونکردنەوەیەکی لەبارەی پێدانی 48 کاتژمێر کارەبا بڵاوکردەوە ورایگەیاند، لە پرۆسەی دیماند تێست ( پشكنینی خواست )ی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەرین و سۆران و زاخۆ بەسەرکەوتوویی جێبەجێیکرا.
وەزارەتەکە دەشڵێت:” بڕیاربوو هەمان پرۆسە بۆ هەولێر و دهۆك لە رۆژانی 17 و 18 پێكەوە جێبەجێ بكرێت، بەڵام بەهۆی خۆڵبارین و کاریگەرییەکانی لەسەر تۆڕی كارەبا هەمان پرۆسە بۆ پارێزگای دهۆک بۆ ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە رۆژی 22 و 23ی ئەم مانگە دواخرا و لەو دوو رۆژەدا بۆ ماوەی 48 کاتژمێر كارەبای دەبێت”.