سەردێر

دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

خەڵک-

وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان راگەیاند، ئەو حاڵەتە گومانلێكراوەی تای خوێنبەربوون لەئیدارەی زاخۆ تۆماركرا، پۆزەتیف دەرچوو، ئەمەش دووەمین حاڵەتە كە لەهەرێمی كوردستان تۆمار بكرێت.

دكتۆر سامان بەرزنجی، بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە:”ئەو حاڵەتەی دوێنی لە زاخۆ نیشانەکانی تای خوێنەبەربوونی هەبوو پۆزەتیڤ دەرچووە واتا هەڵگری نەخۆشییەکەیە و ئێمەش وەكو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی كشتوكاڵ ڕێنماییە تەندروستیەكانمان بڵاوكردووەتەوە بۆ كوشتارگەكان و هاووڵاتییان، بۆ ئەوەی بتوانرێت ڕێگری بكرێت لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە”.

وەزیری تەندروستی باس لە رێژەی گیانلەدەستدان بە پەتاکە دەکات و دەڵێت:”رێژەی گیانلەدەستدان بەو پەتایە زۆر بەرزە، بەڵام وەك وەزارەتی تەندروستی لەنەخۆشخانەكان ئامادەكاریمان كردووە بۆ چاودێرییكردنی ئەو كەسانەی تووشی ئەو پەتەیا دەبن، هەروەها ئەو حاڵەتەی كە لەهەولێر تۆماركرا، چارەسەری بۆكراو پەتاكەی تێپەڕاندووە”.

لە چەند رۆژی رابردووشدا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنەبەربوون لە شاری هەولێر تۆمارکرا کە گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵان بوو.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان