خەڵک-
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، بڕیاردرا پێش ٢٥ـ-ی مانگ لیستی مووچە ئامادەبکرێت و مووچه‌ی ته‌واوی مانگه‌كان تا كۆتایی ساڵ پڕ بكرێته‌وه.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:” لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆمان 40 خاڵمان له‌باره‌ی كه‌می نه‌ختینه، كورتهێنان، كێشه داراییه‌كان و جوڵه‌ی دراو بۆ کێشەکانی ئیدارەی سلێمانی لەگەڵ 15 خاڵ بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی سلێمانی خستە روو هەروەها جدییه‌تمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سلێمانی بینی”.
وتیشی:” بڕیاردرا ئه‌وله‌وییه‌تی بوودجه مووچه بێت، حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زاره‌تی دارایی راسپارد ئه‌و كورتهێنانه‌ی بوودجه له سلێمانی پڕبكاته‌وه، بڕیاری ئه‌وه‌شدرا له داهاتوو پێش 25ـی مانگ لیستی مووچه رابگه‌یه‌ندرێت، مووچه‌ی ته‌واوی مانگه‌كان تا كۆتایی ساڵ پڕ بكرێته‌وه”.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی داهات و خەرجییەکان و كورتهێنانی مووچە و گرفتە داراییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ئەنجامدرا.