سەردێر

وێنە.. دوای پێنج رۆژ لە خنکانی تەرمی دانیال دۆزرایەوە

خەڵک-

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، دوای پێنج رۆژ لە خنکانی دانیال-ی تەمەن ١٨ ساڵ لەزێی گەورە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، رۆژی ١٣-٥-٢٠٢٢ دانیال محەمەدی تەمەن ١٨ ساڵ بۆ وێنەگرتن لەگەڵ دوو هاوڕێیدا چوونەتە زێی گەورە لە سنووری ناحیەی کەڵەک، بەڵام دەخلیسکێت و دەکەوێتە نێو ناو ئاوەکەوە و دەخنکێت، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمەکەی دۆزرایەوە.

No description available.