خەڵک-
سەرۆکوەزیرانی سوید، رایگەیاند دوای کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی پەرلەمان وڵاتەکەی بڕیاریداوە داواکاری پێشکەش بکات بۆ بوون بە ئهندامی ناتۆ.
ماگدالینا ئاندرسۆن رایگەیاندووە کە لە پەرلەمان زۆرینەی رەھا پاڵپشتیی ئەندامبوونیان لە ناتۆ کردووە و دەشڵێت:” ئەمە بریارێکی ھاوبەشە لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە دەریانکردووە”.
بڕیارە سائولی نینستۆ، سەرۆککۆماری فینلاند، رۆژی سێشەممە سەردانی سوید بکات بەیەکەوە داواکاریی بوون بە ئەندام لە ناتۆ پێشکەش بکەن.