خەڵک-
سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێم رایگەیاند، لە رێگەی پرۆژەکانیانەوە هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی به‌شی ژینگه ده‌دۆزنه‌وه، ئەو کەسانە هەموو مافێکیان هەیە به خانهنشینبوونیشهوه و خاوه‌نی پڕۆژەكه ناتوانێت لەسەر کارەکەیان دەریان بکات.
عهبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی رایگەیاندووە:”ژینگەی کوردستان لە ناوەندایە به‌و مانایه‌ی نه‌چووینه‌ته بوارێكی مه‌ترسیدار له ڕووی پیسبوونی هه‌وا، به‌ڵام له حاڵه‌تێكی زۆر باشیش نین. ئه‌وه‌ی كه خاكی پیس كردبێت زیاتر مینه، له سه‌رده‌مانێكی زووه‌وه ده‌یان ساڵه مین له هه‌رێمی كوردستانه‌وه چێندراوه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه‌ی، له كشتوكاڵدا په‌یینی كیمیایی بۆ به‌كاردێت”.
وتیشی:” گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی باران، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی له هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێکھاتووە. ئێمه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی پاوان و دارستان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووپێوییه‌ی ئه‌وان كردوویانه، ڕێژەی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان ١٢.٤% بووه، كه‌واتا ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌مان ده‌وێت، ته‌نها له ماوه‌ی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆنم دارستانمان لێ سووتێنرا، له ده‌سته‌ی ژینگه له هه‌وڵی ئه‌وه داین هه‌موو پڕۆژەیهك كه مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، ده‌بێت له ٢٥%ی سه‌وزایی بێت، ئه‌وانه‌ی پێشتریش به‌و شێوه‌یه نه‌بوون، ئێمه پڕۆسهیهكمان هه‌یه پێیی ده‌وترێت له بری سه‌وزكردن واتا جارێكی دیكه پێی ده‌گه‌ینه‌وه هه‌ر له‌و پڕۆژە له ساڵی ٢٠٢١دا ٦٠٠هه‌زار مه‌تر دووجامان به كه‌رتی تایبه‌ت سه‌وز كردووه، له بواری شاره‌وانیدا كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌یه، پارك و ئه‌ندازه و باخچه‌كانی ناو شار ڕووبه‌ری سه‌وزاییان بۆ نزیكه‌ی ١٩%ڕۆیشتووه كه ئه‌وه‌ش ڕێژەیهكی باشه.
سەرۆکی دەستەی ژینگە ئاماژەبەوەشدەکات کە وەزارەتی کارەبا له ساڵی ڕابردوودا ٣٥٠٠ مێگاوات كاره‌بای له سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی خاوێن له تیشكی خۆر ئاماده كردووه، هەروەها له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌كاندا گازێک ده‌رده‌چێت كه پێی ده‌وترێت گازی هاوه‌ڵ، چه‌ندین ساڵه ئه‌م گازە به بێ سوود به‌فیڕۆ ده‌چێت و سوودی لێ وه‌رناگیرێت، ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌و هه‌واڵه خۆشانه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌ت به ئێمه‌ی ڕاگه‌یاند كه به دوو جۆر سوود له‌و گازە وه‌رده‌گیرێت له چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان، یه‌كه‌میان بۆ وزه‌ی كاره‌با و دووه‌میان ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه دووباره كۆگا ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌مه ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان كراوه.
عهبدولڕەحمان سدیق، راشیگەیاندووە:” ئێمه دهرچووەیهكی زۆری به‌شی ژینگه‌مان هه‌یه و بیرمان له‌وه كرده‌وه چۆن هه‌لی كاریان بۆ بدۆزینه‌وه، بۆیە ئەو پڕۆژانه‌ی دواجار ده‌سته‌ی ژینگه ڕەزامهندییان له‌سه‌ر ده‌دات چاودێرێكی له‌سه‌ر دادەنرێت، کە سێ سوودی هه‌یه: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی به‌شی ژینگه ده‌دۆزینه‌وه. دووه‌م سوودی ئه‌وه‌یه كه له بری ئه‌وه‌ی هه‌ڵه بكات و سزا بدرێت ئه‌وه چاودێره‌كه یارمه‌تی ده‌دات له ڕێنماییه‌كانی ئێمه كه ئه‌وه‌ش له بهرژەوهندی خاوه‌نی پڕۆژەكهیه، حاڵه‌تی سێیه‌میش ئه‌وه‌یه وێڕای چاودێره فه‌رمییه‌كه‌ی خۆمان، چاودێرێكی دیكه‌ش داده‌نێین، كه ده‌بێته هاوكارێك له‌نێوان ئێمه و خاوه‌نی پڕۆژەكه. له ڕێنمایی ١/٢٠٢٠ كه له وه‌قایعی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌مان باس كردووه كه ئه‌و كه‌سانه هه‌موو مافێكیان هه‌یه به خانهنشینبوونیشهوه و خاوه‌نی پڕۆژەكه ناتوانێت ئه‌و كه‌سانه ده‌ر بكه‌ن”.
دەقی چاوپێکەوتنەکەی عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان