سەردێر

هەپەگە كوژرانی 23 سەربازی توركیای راگەیاند

خەڵك-

هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە راگەیەندراوێكدا كوژرانی نزیكەی 23 سەربازی توركیای راگەیاند.

هەپەگە رایگەیاند پێكدادان لەگەڵ سوپای توركیا لە هەرێمەكانی زاپ و مەیتا و چیارەش بە سەختی بەردەوامە و سووپای توركیا چەكی كیمیایی بەكاردەهێنێت.

روونیشیكردەوە لە ئەنجامی شەڕدا لە دوو رۆژی رابردوودا 23 سەربازی توركیا كوژران و 10ی دیكەش برینداربوون.

هەپەگە دوێنێ ئاماری یەك مانگی رابردووی شەڕی بڵاوكردەوە كە تێیدا زیاد لە 400 سەربازی توركیا و 25 گەریلا كوژراون.

سووپای توركیا لە 14ی نیسانی رابردووەوە ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی بۆ سەر سنووری دەڤەری بادینان دەستپێكردووە.