سەردێر

چوار كورتە فیلم لە سنە و كرماشان نمایش دەكرێن

خەڵك-
سەرۆكی حەوزەی هونەری شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاند چوار كورتەفیلم لەبەرهەمی پێنج فیلمسازی كوردستان لەژێر ناوی “چوارینەی سینەمای كوردی” ئەمڕۆ دووشەممە لە سینەمای بەهمەنی سنە نمایش دەكرێن.

ئەمین مورادی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە ئەو نمایشە تایبەتەی چوار كورتە فیلمی “ئاپارتمانی مێرووڵەكان” لە دەرهێنانی تەوفیق ئەمانی، ” ئاوێنە ڕەنگ پەڕاوەكان” لە دەرهێنانی سالم سەڵواتی، ” پەڵە” لە دەرهێنانی شۆڕش وەكێڵی و “ئەوی دیكە” لە دەرهێنانی هاوبەشی سامان حسێن پوور و ئاكۆ زەندكەریمی، هۆڵی یەكەمی پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە بە شێوەی بێ بەرانبەر نمایشی گشتی دەكرێت.

راشیگەیاند، ئەو چوار فیلمە لە بەرهەمە براوەكانی سینەمای كوردی دێتە ئەژمار كە تا ئێستا چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و دەرەكیان بردووەتەوە.

روونیشیكردەوە، ڕۆژی سێشمەممەش ئەو فیلمانە لە كرماشان نمایش دەكرێن.