خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی كە ناوچەكەی گرتووەتە ئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەبێت و گرنگە شۆفێران پابەندی ڕێنماییەكان بن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان داوای كرد بۆ ئەوەی لە ڕووداوی هاتووچۆ و تێكچوونی تەندروستیتان پارێزراوبن باشترە هاووڵاتیان لە ماڵەكانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.
شۆفێران باشترە بۆ بەكارهێنانی شەقام و ڕێگاكان ڕووناكی ئۆتۆمبێل هەڵبكەن و خۆیان بپارێزن لە پەلەپەل و تیژڕەوی.
پارستنی مەودای نێوان خۆت و ئۆتۆمبێلی پێشەوەت، چونكە مەودای بینین زۆر كەم دەبێتەوە.
پێویستە شۆفێران گرنگی بە بەستنی پشتێنی سەلامەتی بدەن و پابەندی هێما و ڕێنماییەكانی هاتووچۆ بن.
لە كاتی كاریگەربوونی خۆڵ و تۆز لە سەر تەندروستیت باشترە لە شۆفێری كردن بووەستی و داوای هاوكاری بكەی.