سەردێر

خۆڵبارین كۆتایی دێت و باران دەستپێدەكات

خەڵك-
ئەمڕۆ شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.

كەشناسی عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ دوو شەممە خۆڵبارین بەردەوام دەبێت تا ئێوارە.

كەشناسی عێراق راشیگەیاند پێشبینی دەكرێت دوو رۆژی داهاتوو باران ببارێت.

بەهۆی ئەو خۆڵبارینەوە وەزارەتی تەندروستی عێراق داوای گەڕانەوەی پزیشكانی بۆ سەر كارەكانیان كردووە و هۆشداری داوە لە مەترسیداری شەپۆلەكە.

لای خۆیەوە وەزارەتی پەروەردەی عێراق پشووی فەڕمی لەنێوەندەكانی خوێندن راگەیاندووە.