خەڵك-
شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و هۆشداری دراوە لە كاریگەری ئەم شەپۆلە.
بەپێی زانیارییەكان گەشتە ئاسمانییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و نەجەف راگیراون.
هاوكات پشوو لە هەردوو پارێزگای بەغدا و نەجەف راگەیەندراوە.
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری داوە لە مەترسیداری شەپۆلی خۆڵبارین و داوای لە پزیشكان كردووە بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.
هاوكات وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە سەرانسەری وڵات پشووی فەڕمی لەنێوەندەكانی خوێندن راگەیاند بەهۆی خۆڵبارینەوە.