سەردێر

لە كەركوك پشوو راگەیەندرا

خەڵك-

لە پارێزگای كەركوك بەهۆی خۆڵبارینەوە چەند بڕیارێكی بەپەلە دران بۆ پارێزگاری لە ژیانی هاووڵاتیان.

بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ دووشەممە لە نێوەندەكانی خوێندن لە كەركوك كرایە پشووی فەڕمی.

هاوكات دەوامی فەرمانگەكان بۆ كاتژمێر دوازەی نێوەڕۆی كەمكرایەوە و ژمارەی فەرمانبەرانی ئامادەبووش بۆ نیوە كەمكرایەوە.

بەپێی زانیارییەكان بەهۆی چڕی خۆڵبارینەوە كاریگەری لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان درووستبووەو 20 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كراون.