سەردێر

ئەمڕۆ حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی سەقز كۆتاییدێت

خەڵك-
ئەمڕۆ دوو شەممە حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆتایی دێت.

حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی سەقز بە بەشداری ١٠ گرووپی شانۆی ناوخۆیی و بیانی بەتایبەت لە هەرێمی كوردستان و باكووری كوردستانەوە لە رۆژ هەینیەوە دەستیپێكردووە.

هیوا ئەسەدبەیگی بەڕێوەبەری حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی سەقز رایگەیاند، ئەم فێستیڤاڵە لە رۆژی هەینی دەستی پێ كردووە و چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و بە بەشداری ٢٠٠ میوانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوە دەچێت.

راشیگەیاند، شانۆی سیاساڵ لە سەقز، شانۆی ئاژەڵ لە بانە، شانۆی هێشتا قسەكانمان تەواو نەكردووە لە سنە، شانۆی دیوار لە سەقز، شانۆی دوورترین شاری جیهان لە ورمێ، شانۆی هاری كاری هاوبەشی سنە وسەقز، شانۆی بوێری و راستی لە بانە لە بەرهەمە ناوخۆییەكانی بەشداربووی ئەم فێستیڤاڵەن.

ئاماژەی بەوەشكرد شانۆكانی شەوێك لە دۆزەخدا لە هەولێر، “گێژەن” لە كۆیە و مەم و زین لە باتمانی باكووری كوردستان لە شانۆكانی دیكەی بەشدار بووی ئەم فێستیڤاڵەن.