خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماریی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، ٤٧ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدانیش تۆمارنەکراوە
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٤٧ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە ٣٦ كەسیش چاكبوونەتەوە و هیچ حاڵەتێكی مردنیش بە پەتاكە تۆمارنەكراوە”.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت” ٢ هەزار و ٧٠٢ پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر ١٥ كەس و سلێمانی ١٦ كەس و دهۆك ١٥ کەس و لە هەڵەبجەش یەک حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون”.
لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە تۆماركردنی حاڵەتی مردن نەكراوە بە پەتاكە.