سەردێر

وەزارەتی پەروەردە ؛ نزیكەی 400 پلەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی (نوێ) ڕادەگەێنێت

خەڵك –

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، نزیكەی زیاتر لە 400 پلەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی (نوێ) ڕادەگەێنێت بەپێی مەرج و پێوەرەكان و پێویستی سەرجەم پەروەردەكان، پێشكەشكردنیش لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت .

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆسەی 381 پلەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی (نوێ) ڕادەگەێنێت، بەپێی مەرج و پێوەرەكان و پێویستی سەرجەم پەروەردەكان، كە مامۆستا پێویستە لە ڕێگەی (www.e.parwarda.com ) داخڵی سیستەمەكە ببێت و پێشكەشكردنی داواكاریش لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە داواكار دەبێت لایەنی كەم هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت، خزمەتی لەكەرتی پەروەردەیی لە ماوەی 12 ساڵ كەمتر نەبێت و لەدایكبووی 1/1/1968 بۆ سەرەوە مافی داواكاری دەبێت .

لا يتوفر وصف للصورة.لا يتوفر وصف للصورة.قد تكون صورة ‏نص‏لا يتوفر وصف للصورة.